وێنەی دەرچوون لەگەڵ گیانداری ترسناك
كچێكی ئەمریكی دەیەوێت بۆ ناوبانگ و كارێكی تازە، مۆدێكی نوێ وێنەگرتنی ئاهەنگی دەرچوون پەیڕەو بكات، كە خۆی دۆستی گیاندارانە و هەمیشە خۆی لە گیاندارە ترسناكەكان نزیك دەكاتەوە، ماكێنزی نۆڵاند، دەرچووی كۆلێژی زانستی زیندەوەرزانیی دەریاییە، لە ڕۆژی ئاهەنگی دەرچوونیدا چەندین وێنەی یادگاریی لەگەڵ تیسماحی گەورە و زەبەلاح گرتووە و بڵاوی كردوەتەوە، هەر یەكێك لەو تیمساحانە بە ناوی (BIG TEX) دەناسرێت، كە درێژییان تا چوار مەتر دەبێت، ئەو جۆرە تیمساحە لە دەریاچەكانی ویلایەتی تیكساسدا هەن، ژمارەیان نزیكەی (450) دانە دەبێت، سەردان و لێكۆڵینەوەكانی ئەو كچە قوتابییە لەسەر زیندەوەر و گیاندارەكانی نێو ئاو و دەریادا، وای كردووە كە شارەزای زۆربەی گیانداران بێت و هەروەها دەزانێت كە چۆن مامەڵەشیان لەگەڵ دەكات، هەر بۆیە بەبێ ترس و بە جلی دەرچوونەوە چەندین وێنەی جۆراوجۆری لەگەڵ تیمساحە زەبەلاحەكان دەگرێت و بڵاویشی دەكاتەوە.
