یاریگای سەر داخراو و ڕوون
كارێكی تازەی بواری ئەندازیارییە، كە یاریگای داپۆشراو بێت و بەڵام ئاسمان و سەرەوە بە ڕوونی دیار بێت، ئەو پرۆژەیە لە شەقامی (سوزدال) لە ڕۆژهەڵاتی شاری مۆسكۆی پایتەخت رووسیا دروست دەكرێت لەژێر ناوی (نرۆدۆڤی ڕیزیرڤی) ئەو یاریگایە لە سێ نهۆم پێك دێت و پاككردن و ڕێكخستنی هەوای نێو یاریگاكە بە ئامێری هەستەوەر چێ دەكرێت، هەر پارچەیەكی سەرەوەی ئەو یاریگایە لە ماددەی ئەلەمنیۆم و شووشە دروست دەكرێت، ڕۆبۆتەكانیش كۆنترۆڵی باری ئاگركەوتنەوە دەكەن و چەندین بەشی جۆراوجۆریش لە خۆ دەگرێت، لەوانە: كافتیریا، چێشتخانە، ژووری خۆگۆڕین و پشوودان، بەمەش دەبێتە یەكەمین یاریگای داخراوی سەقف ڕوون كە تا ئێستا هیچ یاریگایەكی جیهان بەم چەشنە دروست نەكراوە و هەموویان سەرەوەیان كراوەیە، هەرچەندە ئەو پرۆژەیە بە مۆندیالی ساڵی (2018)ی ڕووسیا نەگەیشت، بەڵام یەكێك دەبێت لە پرۆژە ناوازەكانی بواری وەرزش.
