نهێنیەكانی بەردی رۆیشتوو

نهێنیەكانی بەردی رۆیشتوو

لە سەرەتادا لە ساڵانی ١٩٠٠ـەكان بەردە ڕۆشتووەكان سەرنج دراون و بەڵگەنامەیان لەسەر درووست بووە، بەردە ڕۆشتووەكانیش ناوەكەیان لەوەوە هاتووە كۆمەڵێك بەرد هەن لە ناوچەی (Racetrack Playa) كە شوێنەواری جوڵانی بەردەكان لەسەر زەویەكە دیارە و، ڕوونكردنەوەیەكی درووست و دەقیق نەبووە كە چۆنیەتی ڕوودانی ئەو دیاردە جیۆلۆجییە ڕوون بكاتەوە، بەڵكو ئەوەی هەبووە گریمانە و بۆچوونی توێژەران بووە، تاوەكو دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ جوڵانی بەردەكان سەرنجی خرایە سەر لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئەو كامێرایانەوە كە بە (time-lapse cameras ناو دەبرێن و پاشان گرتە ڤیدیۆیەكی جوڵانی بەردەكان لە ساڵی ٢٠١٤ بڵاو كرایەوە، لە ئەنجامدا نهێنی بەردە جوڵاوەكان ئاشكرا بوو، ئەوە بەدیار كەوت كە ئەو شوێنەی بەردەكانی لێیە، خۆی لە خۆیدا دەریاچەیەكی وشكبووە، بەڵام لە هەندێك كاتدا كە ئاوی بۆ دەگەڕێتەوە بەهۆی بەفر و بارانەوە لە ماوەی شەوە ساردەكاندا، ئەو ئاوەی هەیە دەبێت بە ئاوێكی بەستوو بە چینێكی ئەستووری چەند ملیمەتری، پاشان لەو كاتانەی كە ڕۆژ بەدەرەوەیە، ئەو چینە ئاوە بەستووەی كە پێكهاتووە وردە وردە تێكدەشكێت و بە پاڵپشتی ئەو بایەی لە شوێنەكە هەڵدەكات، هەم چینە تێكشكاوەكانی ئاوە بەستووەكە و هەمیش بەردەكان بەهۆی خلیسكانەوە دەست دەكەن بە جووڵە، بەم شێوەیە شوێنەواری جووڵانی بەردەكان درووست دەبێت.

 

Top