بەهای خۆراكیی دۆشاوی خورما
دۆشاوی خورما هەڵبژاردەیەكی باشترە لە شەكری سپی و ماددە شیرینكارەكان Sweeteners چونكە بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە و ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت. دۆشاوی خورما Date syrup دەوڵەندە بە شەكری سرووشتی، پرۆتین، كانزاكانی ئاسن، كالسیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، فۆسفۆر، لەگەڵ ڤیتامینەكانی A، B1، B2، B3، B5، C. سوودە تەندروستییەكان: وزەیەكی باش بە لەش دەبەخشێت، بۆیە گونجاوە بۆ زیادكردنی كێشی لەش لە كەسانی كەم كێشدا، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس، بەتایبەتی زیادكردنی بەكتریای سوودبەخش لە ریخۆڵەدا و خۆپاراستن لە قەبزی، خۆپاراستن لە شەوكوێری، خۆپاراستن و چارەسەركردنی كەمخوێنی، بەتایبەتی بۆ ئافرەتی دووگیان بەهۆی رێژە بەرزەكەی ئاسن تیایدا، رێگرتن لە هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكیی جەستەیی، پاراستنی تەندروستیی پێست، بەتایبەتی توانای لاستیكیی پێست و دواخستنی لۆچبوون، هاندانی گەشەی قژ بە هۆی باشتركردنی سووڕی خوێن، بەهێزكردنی ئێسكەكان، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن Inflammation لە لەشدا، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی جومگە و رۆماتیزم، كۆنترۆڵكردنی ئاست كۆلیستیرۆڵی خوێن، پاراستنی تەندروستیی پەیكەرەماسوولكەكانی لەش، هەورەها سووككردنی نیشانەكانی هەڵامەت و كڕانەوەی قوڕگ. پێویستە ئەمەش بزانرێت كە دۆشاوی خورما بۆ كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەكرە هەرگیز گونجاو نییە.
