سوێند خواردن
سوێند خواردن: كە بریتییە لە دانانی ((خوای گەورە)) بە شاهید لە سەر راستی ئەوەی كە دەگوترێت لە لایەن خصم كە سوێند دەخوات بۆ ئەوەی قسەكەی خۆی بەهێز بكات، بۆ قەناعەتهێنان بە دادگا، هەمیشە لە سەدەكانی كۆنەوە هەتا ئێستا ئەگەر كێشەكان یەكلایی نەبوایەتەوە بە بەڵگە، ئەوا بە سوێندخواردن كێشەكە یەكلا دەكرێتەوە، جۆرەكانی سوێند خواردن دوو جۆرە لە یاسای سەلماندنی عیراقی: یمین الحاسم :- (سوێندی یەكلاكەرەوە): سوێندی یەكلاكەرەوە: بریتییە لە و سوێندەی كە ناكۆكییەكە یەكلا دەكاتەوە و پیویست ناكات بە پێشكەشكردنی هەر بەڵگەیەك كە پێچەوانەی ئەم سوێندە بێت، كە یەكێك لە لایەنەكان سوێندی پێ دەخوات لە لایەنەكانی دعوا، بە گشتی ئەم سوێندە لە لایەن شكات لێكراو ئەنجام دەدرێت لە كاتی نەتوانینی شكاتكار لە سەلماندنی ئەوەی كە بانگەشەی بۆ دەكات. سوێندی یەكلاكەرەوە كۆتایی بە دەعواكە دەهێنێت، سوێندی یەكلاكەرەوە ئاراستەی یەكی دەكەن لایەنەكانی داوا بە مۆڵەتی دادگا لە هەموو قۆناغەكانی داواكە ئاراستە دەكرێت، لە بەردەم هەموو دادگاكان جگە لە دادگای تەمیز، مەرجەكانی ئاراستەكردنی سوێندی یە كلاییكەرەوە، پێویستە سوێندی یەكلاكەرەوە پەیوەندی بە رووداوەكەوە هەبێت نەك قانون، كەواتە دەبێت كەسەكە سوێند بخوات لەسەر رووداوەكە، نەك لە سەر یاساكە، چونكە جێبەجێكردنی یاسا، كاری دادگا سەلماندنی رووداوەكە كاری لایەنەكانە، پێویستە سوێندی یەكلاكەرەوە ئاراستە بكرێت لە بەردەم دادگای تایبەتمەند، چونكە سوێندخواردن لە دەرەوەی دادگا هیچ ئعتبارێكی نییە لە ناو دادگا دا، پێویستە ئەو سوێندی یەكلاكەرەوە پەیوەندی بە دەعواكە هەموویەوە هەبێت بە شێوەیەك كە كۆتایی بە ناكۆكییەكە و بە دعواكە بهێنێت.
