زانای بچووكی بیركاری

زانای بچووكی بیركاری

بیركاری یەكێكە لە بوارە قورسەكان، ئەو منداڵە ناوی (هیرۆتۆ تاكاهاشی)یە، تەمەنی (11) ساڵە و ئێستا لە پۆلی پێنج دەخوێنێت، ئەو منداڵە لە تەمەنی سێ ساڵییەوە خەریكی یاریی (بازل)ی چوارینەیە، كە یارییەكی قورسە و بە هەموو كەسێك ناكرێت، دوای ئەوەی دەچێتە قوتابخانە، بەو زیرەكییەی كە لە هەردوو وانەدا پێشكەشی دەكات مامۆستای بیركاری و فیزیاكەی خۆی سەرسام دەكات،بۆ زیاتر لێكۆڵینەوە لە زیرەكیی ئەو منداڵە، لە تاقیكردنەوەی وانەی بیركاریی پۆلەكانی دیكەدا بەشدار بوو، هەمان ئەو ئاستە بەرزە زیرەكییەی نواند، لەو وڵاتەدا وانەكانی بیركاری بۆ (14) ئاست دانراون و بە ناوی (Sugaku Kentay) دانراوە، لە دوا ئاستدا بواری خوارزمی و شێوە ئەندازییەكان دەخوێندرێت، هیرۆتۆ توانیویەتی هەموو ئاستەكان بە سەركەوتوویی ببڕێت.

 

Top