لە ئەنجامی پێکدادانی دوو پاس لە سەنیگال 38 كەس گیانیان لەدەستدا و 78 كەس بریندار بوون

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو پاس لە سەنیگال 38 كەس گیانیان لەدەستدا و 78 كەس بریندار بوون

 

 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی سەنیگال ڕایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی دوو پاس لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات، ٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٨ کەسیش برینداربوون.

به پێی ئه م ڕاگه یه ندراوه ،ڕووداوه که به یانی ئه مڕۆ له نزیک شاری کافرین لە دووری 250 کیلۆمه ترله داکار ڕوویداوه .

هەروەها ماکی سال، سەرۆکی سەنیگال بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەرەخۆشیی لە کەسوکاری قوربانییەکان کرد و  3 ڕۆژ ماتەمینی گشتی لەم وڵاتەدا ڕاگەیاند.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top