جلە سەیرەكان بۆ سەری ساڵ
January 3, 2023
رەنگا و ڕەنگ
كوردستان و جیهان لە رۆژانی یادی جەژنەكانی لەدایكبوون و سەری ساڵی تازە دەڕازرێنرێتەوە و، بەرگی سەری ساڵ بەر زۆربەی شوێنە گشتییەكاندا دەپۆشرێت، جگە لە دانانی داری كریسمس و رازاندنەوەی شۆستە و شەقەمەكان، كەچی لە دونیای دیزاین و جلوبەرگدا بەوەش ناوەستن، بەڵكو جلێكی تایبەتەیان بۆ ئەو رۆژە داناوە تاوەكو خەڵك بیپۆشێت، جلەكە لە شێوەی قات و چاكێتی پیاوانەیە، ئەو جلە وەك گوزارشتێكە لە سەری ساڵ و داری كریسمس، هەموو نەخشی جلەكە لە دار و رەنگی جۆراوجۆرە، كە ئەوەش دەبێتە ناخوازترین جلوبەرگ، ئەوەی جێگەی سەمەرەیە لە ئێستاوە داواكاری بۆ ئەو جلە زۆرە، تا لە رۆژی سەرس ساڵدا لەبەری بكەن و بە جلی كریسمسی رەنگاورەنگ، سەری ساڵ بكەنەوە.
