رێگە سەیرەكانی چارەسەری نەخۆشی

رێگە سەیرەكانی چارەسەری نەخۆشی

 جاران ئامێری پێشكەوتوو نەبوو بۆ چارەسەری نەخۆشییەكان، رەنگە زۆر جار ئەو پرسیارە دروست ببێت كە جاران ئەگەر مرۆڤ نەخۆش بكەوتیایە چۆن چارەسەریان دەكرد، لێرەوە ئاشنای چەند رێگەیەكی چارەسەری نەخۆشییەكان دەبین، لەوانە: ئەگەر كەسێك ژانە سەری بگرتایە، لایەكی سەریان كوون دەكرد، بە گوێرەی ئەوەی هەست و رۆحە خراپەكان لە نێو سەریدا بەو كوونەدا بڕواتە دەرەوە و ژانەسەرەكەی نەمێنێت، ئەوەی تووشی سووتان ببووایە، بە ماددەی جیوە چارەسەر دەكرا، كە سووتانەكەی زیاتر دەبوو لە چارەسەری، لە ئەوروپا بۆ خەوتن و خەواندنی مرۆڤ، جۆرە دەرمانێك لەلایەن ئافرەتێكەوە بە ناوی (ینلسۆ) هەبوو، دوای ئەوەی پشكینیان بۆ كرد دەرمانەكە بریتیی بوو لە (مۆرفین و شەرابی كهول)، بۆ چارەسەری كێشەی پێست و ئیلتیهاب و برینیش خوێنی مارمێلكە و مشك و پاشماوەی گیاندارانیان بەكار دەهێنا، بۆ چارەسەری كێشەكانی دەم ددان، پیاز و چەوریی بزن و مەڕیان بەكاردەهێنا.

Top