كەوتنی نێو خەو
December 30, 2022
رەنگا و ڕەنگ
زۆر جار لە خەودا دەكەویت یان لەسەر شوێنێكی بەرز بەرەو خوارەوە دێت، ناگەیتە ئەنجامەكە یان كۆتایی و كەوتنەكە، بە ئاگادێیتەوە و بەمەش حاڵەتێكی سەیرت بۆ دروست دەبێت، لە دوای كەوتنە خوارەوەت لە خەوندا یان مردنت لە خەوندا بەئاگا دێیتەوە، بۆ خەوبینین مرۆڤ پێویستی بەچەندین هەنگاوە كە پیایدا تێپەڕێت تا دروستبێت. كرداری خەوبینین بەشێوەیەكی گشتی تەنیا ئەو وێنە و نمایشانە دەتوانێت دروست بكات كە لە پێشوودا بینیوتە و مێشك پیایدا تێپەڕیوە، یان ئەزموونێكی هەیە لەو بوارەوە. بەڵام بەگشتی لە خەونەكانماندا كە دەمرین ڕاستەوخۆ بەئاگا دێینەوە، هۆكاری ئەمەش پچڕانی سوڕی خەوبینینە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە مێشك نازانێت دوای مردن چی ڕوو دەدات و ناتوانێت هیچ وێنەیەكی بۆدروست بكات، بۆیە بە ئاگادێینەوە.
