تاكە مرۆڤی رزگاربوو لە بۆمبی ئەتۆمی
December 23, 2022
رەنگا و ڕەنگ
سونۆ سۆبی، گەنجێكی تەمەن ٢٠ ساڵ (سونۆ سۆبی)، لە چركەساتی هێرشە گەورەكەی هێرۆشیمای ژاپۆن لە ساڵی ١٩٤٥ لە رێگە بووە بۆ كۆلێژ، لەو هێرشە ئەتۆمییەی كە زیاد لە ١٤٠ هەزار كەسی كردە قوربانی (سۆبی) تاكە كەس بوو كەوا رزگاری بوو، لەوتەكانیدا دەڵێت: «بەبێ جلك بۆ ماوەی زیاتر لە سێ كاتژمێر و بە بێ وەستان لە راكردن بەردەوام بووم، تا ئەوكاتەی هیچ توانایەكم نەما بۆ راكردن، لەوكاتەدا هێندە بێ هیوا بووم، بەردێكم هەڵگرت و نووسیم سۆبی لێرە دەمرێت، تا بێهۆش كەوتم و چەند هەفتەیەك دواتر بە ئاگا هاتمەوە، پاش بە ئاگاهاتنەوەم زۆر لاواز بووبووم، بە جۆرێك بە گاگۆڵكێ راهێنانیان پێ دەكردم تاوەكو دووبارە باری تەندروستی و رۆیشتنم ئاسایی ببێتەوە»، سونۆ كە لەو هێرشە ئەتۆمییەدا رزگاری بوو، دواتر بە نەخۆشییەكی سادە كۆچی دوایی كرد.
