شێنی وشیار: ئامانجی من پیشاندانی رێگەیەكی راست و كاڵایەكی باشە لە رێگەی پەڕەكانی سۆشیال میدیاوە

شێنی وشیار:  ئامانجی من پیشاندانی رێگەیەكی  راست و كاڵایەكی باشە لە رێگەی  پەڕەكانی سۆشیال میدیاوە

 بلووگەر، دەستەواژیەكی تازەی نێو سۆشیال میدیا و دونیای تەكنەلۆژیایە، ئەو كەسەی كە بە بلووگەر یان پەبلیك فیچەر دەناسرێت، ئەوانەن كە رۆژانە ژیانی تایبەتیی خۆیان لە شوێنە گشتییەكاندا، یان بۆ دەرخستنی كاڵا و بەرهەم و شوێنی بەرچاو و دیار بەسەردەبەن، تاوەكو خەڵك پێی ئاشنا بن، وەك كاری رێكلام وایە، بەڵام بە شێوەیەكی خودی و كەسی دەكرێت، شێنی وشیار كچە ناوداری ئەو بواریە، جگە لەوەی لە پێشوودا وەك شاژنی شاری سلێمانی ناسراوە، ئێستا وەك بلووگەرێكی چالاك لە نێو تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی، تەنیا لە تۆڕی ئینستگرامدا خاوەن زیاتر لە 570 هەزار هەوادارە، لە سناپ چاتدا 110 هەزار ڤیوەری هەیە، گوڵان چەند پرسێكی ئاراستە كرد و وەڵامەكانی بەم چەشنە بوون:

 

 

* بلووگەر كێیە و كێ دەتوانێت بگاتە ئەو ئاستە؟

- بلووگەر كەسێكە كە ناودارە، ژیانی رۆژانەی بۆ خەڵك و كۆمەڵگە دادەنێت و بڵاو دەكاتەوە، خۆشی و ناخۆشییەكانی لەگەڵ فانەكانیدا شەیر دەكات.

* بلووگەر بۆ كاری بازرگانی یان خۆشی و شادی بەخشین بەكاردێت؟

- ئامانجی من پیشاندانی رێگەیەكی راستە بە گەنجان و پیشاندانی كاڵایەكی باشە لە رێگەی پەڕەكانی سۆشیال میدیاوە.

* تا چەند بلووگەرانی كورد لە چاو ئاستە جیهانییەكاندا خزمەت دەكەن؟

-بلووگەرانی كورد ئێستا كەم كەم هاتوونەتە نێو بوارەكە و لە چاو ئاستی بلووگەرانی جیهاندا كاری باش دەكەن و هیچیان كەم نییە.

* بلووگەری دەچێتە خانەی سۆشیاڵ میدیا، یان كاری راگەیاندن؟

-دەچێتە خانەی سۆشیاڵ میدیا.

* پرۆژەی داهاتووت چییە؟

- وەرگرتنی فێریفای لە پرۆژەماندایە بۆ هەموو لاپەڕەكانی سۆشیاڵ میدیای تایبەت، تاوەكو زیاتر بناسرێم.

* ئایا داهات و سەرمایەت لە كاری بلووگەرییەوە دەست دەكەوێت؟

- بە دڵنیایەوە بەڵێ.

* بلووگەرانی كورد لاسایی دەكەنەوە یان كاری داهێنان لە كارەكانیان دەكەن؟

- بە ڕای من بلووگەرانی كورد هیچیان لە ئاستی بلووگەرەكانی دیكەی جیهانی كەمتر نییە و كاری جوان دەكەن و لە داهێنان بەردەوامن.

* نازناوی شاژنی سلێمانیت ماوە، یان بە بلووگەر ناسراوی؟

- لە نێوان هەردووكیدا ماوم، واتە بە شاژنی سلێمانی و بلووگەر ناسراوم.

* نازناوی شاژنی سلێمانی كێ بۆی هەڵبژاردیت؟

راگەیاندنە ئەزیزەكان و خەڵكی بە گشتی و فانەكانم.

Top