ریكۆت و چاكێتی درێژ جلی پایەبەرزی زستانەیە
لە وەرزی زستاندا، جلی پۆشتە و نایاب جێگەی جوانی و سەرنجە و هەروەها لە سەرما دەتپارێزن، بۆیە تا جلەكەت باش بێت، جوانتر و قەشەنگتر دەردەكەوێت، یەكێك لەو جلە پڕ بایەخانەی لەو وەرزەدا باو دەبێت، چاكێتی درێژ و ریكۆت و كۆتە ئەستوورەكانن، پێویستە چەند ئەتەكێت و زانیارییەك لەسەر ئەو جلانە بزانیت، سەرەتا: پێویستە زیاتر لە سێ چاكێت و كۆتت هەبێت، بەر لە هاتنی زستان یان لە ماوەی هاتنی مۆدە جۆراوجۆرەكانی ئەو جلوبەرگانە چەند دانەیەك بە دەست بهێنە، لە رەنگە كاڵ وتۆخەكانیش بن، چونكە جیاوازییان هەیە لە كاتی پۆشینی بە پێی رەنگەكان، پسپۆرانی جوانكاری دەڵێن: پێویستە بۆ كاتی سەرلەبەیانی واتە دەوامی فەرمی و زانكۆ، چاكێتی رەنگ كراوە بپۆشیت، بۆ ئەوانەی باڵایان بەرزە پێویستە چاكێتی درێژ تا ژێر ئەژنۆ بێت، بۆ ئەوانەشی باڵایان كورت و ناوەندە، دەتوانن كۆتەكانی تا سەر ران هەڵبژێرن، تاوەكو جەستەیان لە نێو ریكۆتەكەدا ون نەبێت، هەروەها بۆ كاتی ئێوارە مەبەست لە دەرچوون و سەردانی و بۆنە و یادەكانە، رەنگی تۆخ بۆ چاكێتەكان هەڵبژێرن، هەروەها لە كاتی بەیانیان ئەو چاكێتانە لەبەر بكە كە پۆشتە و لە فەروو و نایلۆن دروست كراون، چونكە سەرمای بەیانیان بەتينترە لە ئێواران، بۆ ئێوارەش چاكێتی خووری و جوخ و پێست بپۆشە، چەند ئەتەكێتێكی چاكێتەكان هەن، وەك: نابێت بۆ بۆنەی پرسە و نەخۆشی چاكێتی فەروو لەبەر بكەیت، لە چوونە ژوورەوە بۆ بۆنەیەك پێویستە چاكێتە درێژەكەت دابكەنیت، تا دواتر لەبەری دەكەیتەوە بۆ دەرچوون، لە شوێنی گشتیدا هەمیشە با چاكەتت داخراو بێت، لە كاتی دانیشتندا بەشی پێشەوەی بكەرەوە، دەتوانی لەگەڵ جینز یان تەنوورەدا لەبەری بكەیت، هەروەها لەگەڵ قەمیس و بلووز و بەدیشدا شیك دەكرێت.
