نمایشی جارانی سەر شەقامەكان

نمایشی جارانی سەر شەقامەكان

مێژووی نمایشی جلوبەرگ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێكی زوو كە یەكەم نمایشی جلوبەرگ لە ساڵی (1890) لە ئەمریكا كرا، لەو كاتە كۆمەڵە كچێك بە جلی جوانەوە بە نێو بازاڕ و شوێنە گشتییەكاندا دەهاتن و دەچوون، دواتریش نمایشەكە پەرەی پێ درا و كاری لەسەر كرا، تا ساڵی (1920) یەكەمین نمایشی جلوبەرگی سەر شەقام كرایەوە، كە ئەوەش لە شاری لەندەن بەڕێوە چوو، كە لەلایەن ئافرەتێك بە ناوی (پینار كلایر) بوو، كە كۆمەڵێك جلی ئامادە كردبوو، تا بیفرۆشێت، ئەوە بوو كۆمەڵێك كچی هێنا، ئەوانیش جلەكانیان لەبەر كردبوو، لەسەر شەقامەكانی ئەو شارە دەهاتن و دەچوون، كە بووە جێگەی سەرنجی زۆربەی خەڵكی ئەو شارە، تەنانەت هەر لە كاتی نمایشەكەوە داوای نمایشكار و جلەكانیشیان دەكرد.

 

Top