ئوتۆمبێلی رازاوە بە قژی ئافرەتان

ئوتۆمبێلی رازاوە بە قژی ئافرەتان

بیرۆكەكە لەلایەن (ماریا لوسیا)ی تەمەن (44) ساڵەوەیە، كە خولیای قژی درێژ و پرچی جوانە، جگە لەوەی قژی خۆی جوان دەپارێزێت، تەنانەت ئوتۆمبێلەكەشی بە پرچ داپۆشیوە، (ماریا) نزیكەی (150) كاتژمێر بە بەستن و دوورینی پرچەوە خەریك بووە، تا بۆ ئوتۆمبێلەكەی ئامادەی بكات، جگە لەوەش چووەتە وڵاتی هیندستان لەوێ بڕی (25) كیلۆگرام پرچی كچانی هیندیی هێناوە، بەبڕوای خۆی پرچی كچانی هیندستان بەهێزتر و توندترە لە كچی ئەوروپی، بە پێی بڕوای ئەو كچە پرچ خۆشەویستە، پرچ مانای سەربەستی و ئاشتی دەبەخشێت، بۆیە ئەویش ئوتۆمبێلەكەی لە پرچی مرۆڤ پۆشاندووە، جارجارەش بە شانەیەك پرچی ئوتۆمبێلەكەی جوان دادەهێنێت.

 

 

Top