تەمەنێك لە نێو هەنگ و هەنگەوانی

تەمەنێك لە نێو هەنگ و هەنگەوانی

هەنگەوان، پێویستە ساڵانێكی زۆر خەریكی ئەو كارە بێت تا دەبێتە كەسێكی شارەزا و كارامە لە بواری بەخێوكردنی هەنگ و بە دەستهێنانی هەنگوینێكی سرووشتی و بێ فرت و فێڵ، ئەوانەی ساڵانێك خەریكی ئەو بوارەن یان لە كەسانی دیكەوە فێری كارامەیی بەخێوكردنی هەنگ دەبن، لەلایەن كەسانی دیكەوە فێر دەكرێن، یان لەلایەن باوك و باپیرانیان بۆیان ماوەتەوە، بەڵام مام عەبدوڵا ئیبراهیم، تەمەنی 62 ساڵە و لە تەمەنی 32 ساڵییەوە دەستی بە راگرتن و بەخێوكردنی هەنگ كردووە، ماوەی 30 ساڵە خەریكی ئەو كارەیە، بەرهەمەكەشی هەنگوینێكی بە سرووشتی و بێ كێشە و گرفت ناوبانگی دەركردووە، مام عەبدوڵڵا بە عەبدوڵڵای هەنگوینی سرووشتی بەناوبانگە، خەڵكی قەزای چوارقوڕنەیە، بەرهەمەكانی بۆ شارەكانی كوردستان و دەرەوەش دەنێرێت، ئەمەش بەپێی داواكاریی خەڵكە كە داوای هەنگوینەكەی دەكەن، مام عەبدوڵڵا لەوە بارەیەوە دەڵێت: «ئەگەر دەتەوێت بزانیت هەنگوین ئەسڵیە یان فێڵی تێدا كراوە، دەتوانیت بە چەندین رێگە، وەك: بیخەیتە ناو سەلاجە ئەگەر بەستی یان رەق بوو ئەوە ئەسڵی نییە، یان هەندێك هەنگوین بهێنە و ئاگری لێبدە ئەگەر رەش بوو ئەوە ئەسڵی نییە، شەكری تێكراوە، تا دەتوانن هەنگوینی ئەسڵی پەیدا بكەن كە شیفای زۆ ربەی نەخۆشییەكانە و بەسوودە بۆ جەستە.

فۆتۆ: دانا حەمە غەریب

 

Top