كۆنسێرتی ئۆركێسترای سیمفۆنی سلێمانی

كۆنسێرتی ئۆركێسترای سیمفۆنی سلێمانی

بڕیارە سبەی پێنجشەممە ڕێكەوتی 15/12/2022 كاتژمێر 6ی ئێوارە لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی (كۆنسێرتی ئۆركێسترای سیمفۆنی سلێمانی) بەڕێوەبچێت كە ژمارەیەك هونەرمەند و موسیزیانی كورد تێیدا بەشدارن .

ئەم چالاكییە هونەرییە بە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بە ڕابەرایەتی ئاوازدانەر و موسیزیان دكتۆر (عەبدوڵا جەمال سەگرمە) بەڕێوەدەچێت,هەروەها لەم كۆنسێرتەدا 9 بەرهەمی هونەری پێشكەش دەكرێت كە ژمارەیەكیان بۆ یەكەمجارە نمایش بكرێت, وە بەشێكیان پارچەی موزیكی هونەرمەندە جیهانییەكانە .

ئاسۆ كاكەیی

كۆنسێرتی ئۆركێسترای سیمفۆنی سلێمانی
Top