گوارەی خنجیلانە و ورد لەگەڵ جلی زۆر لە گوێ بكە
خشڵەكانت مانای جوانی و رازاندنەوە و قەشەنگی دەگەیەنن، پێویستت بە كۆمەڵە خشڵێكە تاوەكو لە هەموو كات و شوێنێكدا بەرچاو و نازدار دەربكەویت، گوارەش ئێكسسوارێكی جوان و خنجیلانەیە، كچانیش لە هەر چوار وەرزەی ساڵدا بە گوێیانەوەیە، چونكە جوانیی ئەو ئێكسسوارە، بەندە بە شێوە و ناسكی شێوەی گوارەوە، بە تایبەت كاتێك دەزانێت یەكێك لە جوانترین شێوەی ئێكسسواری گوارەی هەڵبژاردووە و لە گوێچكەی كردووە. گوارەی گەورە بۆ ئەوانەیە كە گوێچكەیان بچووكە، پێچەوانەش راستە كاتێك خانمێك گوێچكەی گەورە بێت، وا چاكە گوارەیەكی بچووك لە گوێ بكات، تا هاوسەنگی لە نێوان شێوەی گوارە و گوێچكەیان رێك بكەوێت. ئێستا مۆدی باوی گوارەی رەنگ ئەڵماسە، رەنگێكی سەرنجراكێش و نایابە لە جوانیدا، هەروەها لەگەڵ روخساری خانماندا شیاوە، بەتایبەت ئەگەر شێوەی گوارەكە گەورە و بازنەیی بێت، تا شەنگێك بن لە بەرچاوی هەمووان.
