دەست و بازووی زەبەلاح
December 13, 2022
رەنگا و ڕەنگ
ئەو ئافرەتە خاوەنی دەست و بازوویەكی پۆلایین و گەورەیە، جگە لەوەی كاری دروستكردنی خواردن دەكات، بە دەستە گەورەكانیشی دەتوانێت زیاتر لە مرۆڤێكی ئاسایی كار بكات، داینگیا سماكسمام، لە ناوچەی (سۆرین) لە ولاتی تایلەند دەژی، ماوەی (59) ساڵە بەهۆی نەخۆشییەكەوە دەست و مەچەكی هێندەی منداڵێكی لێهاتووە، ئەو نەخۆشییە بەناوی (lipomastosa)، لە تەمەنی 20 ساڵییەوە تووشی بووە و تا ئێستاش چارەسەری نییە، جگە لەوەی دەستەكانی گەورەن، هەروەها كەسێكی كۆمەڵایەتییە و خەڵكیش بە چاوێكی ترسناكەوە سەیری ناكەن.
