سەرما پێویستی بە جلی خوری و ئەستوورە
سەرمای زستانە سەرەتا كاریگەری لە تەندرووستیی خانمان دەبێت و دواتریش جوانیان دەشێوێنێت، بەهۆی ئەوەی لەو كاتەی ئافرەتان سەرما دەیانگرێت، نەخۆش دەكەون و پێستیان تووشی چەندین گرفت دەبێت، و نەخۆش كەوتنیان وا دەكات كە بۆ ماوەیەك جوانییان فەرامۆش بكەن، بەمەش ماوەیەك قەشەنگییان پێوە دیار نامێنێت، جلی كاجواڵ، یان كاسواڵ بۆ دەرەوە و دەرچوون یەكێكە لەو بەشانەی كە جوانییەكی شەنگ و كارامەیی پێوە دیارە، تاوەكو دیمەنێكی بەرچاو و سەرنجڕاكێشت هەبێت، بەتایبەت لە دەرچوونی شەوانە، یان بۆ بۆنە و یادەكان پێویستت بە جلی تۆكمە و پتەو هەیە، تاوەكو لە سەرما بە دوور بیت، جلی پێكهاتوو لە خووری یەكێكە لەو جلە هەڵبژێردراوانەی كە گەرمونەرمی بە جەستە دەدات و لە سەرماشت دەپارێزێت، چەندین جلی جۆراوجۆر لە خووری هەن لەوانە: كراسی درێژ تاوەكو سەر ئەژنۆ، چاكێت، چاكێتی كورت، بلووز و بلۆڤەر، هەموو ئەوانەی لە خووری دروست كراون بەرگەی سەرما دەگرێت، لە بارەی رەنگەكانەوە دەتوانیت چەندین جۆر و ستایلی زستانە دیاری بكەیت لەوانە: كراسێكی درێژی خووری لە رەنگی مۆر و بێرگندی، لەگەڵ پشتێنێكی باریك، هەروەها كراسی زەردی قەیسی باو لەگەڵ چاكێتی رەساسیی خووری، لەگەڵ جووتێك پووتی كورت، بۆ ئەوانەی خولیای مۆدی كلاسیكن دەتوانن، كراسێكی درێژی لە رەنگی شینی تێكەڵ بە رەساسی، لەگەڵ پاڵتۆی قاوەیی و پشتێنێكی ئەستوور و پێڵاوی سپی وەرزشی یان رەش.
