یارییە ترسناكەكەی جیهان سەرسامت دەكات

یارییە ترسناكەكەی جیهان سەرسامت دەكات

كارگەی دروستكردنی شاری یارییەكان لە وڵاتانی جیهان لە پێشبڕكێی بەردەوامدان بۆ دانانی گەورەترین و بەرزترین و سەیرترین یارییەكان، دواجار شاری یاریی (سكسفلاگز) لە ویلایەتی تێكساسی ئەمریكا پێشەنگی جیهانیان لە دانانی بەرزترین یاریدا گرت، ئەو یارییە ناوی (ئاسمانی ترسێنەرە- SkyScreamer)، یەكێكە لەو یارییە بە جۆشانەی كە جەماوەرێكی زۆری هەیە، سەرەڕای ئەوەی بەرز دەبێت، پاشان دەجووڵێتەوە و لە شوێنی خۆشی جێگیر نییە و دەخولێتەوە، درێژی یارییەكە (47) مەترە و دەتوانێت تا (121) مەتر بەرز بێتەوە، خێراترین خولانەوەی دەگاتە (105) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، هەروەها بە خێرایی (56) كیلۆمەتر دەجووڵێتەوە.

 

Top