شاجوانی پشیلەكان
December 11, 2022
رەنگا و ڕەنگ
ئەو جۆرە پشیلە بە (كراكاڵ) ناسراوە، لە جۆری شیردەرەكانە و لە بەشی گۆشتخۆرەكاندایە، ئەو جۆرە پشیەلەیە لە كیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا و وڵاتی هیندستان دەژی، رەنگی قاوەیی یان كاییە، چاوێكی گەورەی شینی هەیە و زیاتریش گۆشتی گیانداری بچووك دەخوات، ناوی زانستی (Caracal) و درێژی تا (75) سەنتیمەتر دەبێت، كێشی لە نێوان (12) بۆ (18) كیلۆگرامە، ددانەكانی تیژ و سپییە، روخسارێكی كورت و وردی هەیە، بە قاچ درێژ ناسراوە، جوانیی ئەو پشیلە لەوەدایە كە لە بەشی دواوەی سەر گوێچكەكانیدا تەنێكی رەش هەیە لە گوێچەكانی درێژترە، بەمەش بەشێكی لە دیوی پێشەوە دەردەكەوێت، وەك ئەوەی نەخشێكی دەستكراو بێت.
