بووكی بەفر!
December 5, 2022
رەنگا و ڕەنگ
لەمەودوا كەشوهەوا ساردە و رەنگە بەفریش لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان ببارێت، جاران بووكی بەفر لە بەفر دروست دەكرا، كەچی ئەو كچە دەڵێ بووكە بەفری راستەقینەیە، نازناوی بووكی بەفر بەو كچە ناسك و جوانەیە كە لە سیبریا دەژی، ناوی (ناریانا ئەلبینۆ)یە، تەمەنی (8) ساڵە، روخسارێكی ناسك و قژی سپییە، پێستی نێوان رەنگی ڤیۆلێت و شینە، چاوەكانی لەبەر رووناكی هەڵنایەن، لە ئێستاوە بە كچەشای بەفر ناسراوە، سەرەتای دەركەوتنی لەلایەن وێنەگرێكی ئەو وڵاتە بە ناوی (ڤادیم رۆفۆڤ) بوو، كاتێك (ناریانا)ی لەسەر پەیج و وێبسایتی خۆی بڵاو كردەوە، بووە جێگەی گرنگیی خەڵكی ناوچەكە و دەوروبەر و تەنانەت جیهانیش، ئێستا ناریانا بە بووكی بەفر و كچەشای سپی ناسراوە، لە داهاتوودا چاوەڕێی زۆر بەهرە و توانا و كاری جادوویی لێ دەكرێت، تا نازناوی (شاژنی بەفر)ی راستی وەربگرێت.
