ئارایشتی شێوە گوڵ بۆ بۆنە و یادەكان

ئارایشتی شێوە گوڵ بۆ بۆنە و یادەكان

 

هەمیشە لە بۆنە و یادەكاندا شێوەی ئارایشتەكان جوانیی خانمان نیشان دەدەن، زۆربەی ئەوانەی دەچنە بۆنەكان سەرەتا سەردانی ساڵۆنەكان دەكەن بۆ ئارایشتكردن، وەك خانمێك دەتوانیت ئەو شێوازە بكەیتە یەكێك لەو مۆدە سەرنجڕاكێشانەی كە هەمووان بەدڵیانە، نەرمونیانیی قژ دەكرێت چەندین ئارایشتی جۆراوجۆری لەسەر چێ بكەین، ئەمەش لە رێگەی هەڵبژاردنی ئەو جۆرە ئارایشتەی كە مەبەستمانە، هەر تەسریحەیەك یان ستایلێكی قژ جێ دەست و پەنجە و كارامەیی ئەو كەسە دەردەخات كە ئامادەی دەكات، هەندێك لە ئارایشتەكان بە شێوە و رێگەیەكی سادە ئەنجام دەدرێت، كەچی جوانییەكی بێ هاوتای هەیە و لەگەڵ هەر روخسار و جلوبەرگێكدا دەگونجێ. یەكێك لەو تەسریحانەی كە بۆ خانمانمان هەڵبژاردووە، ئارایشتی شێوە گوڵە، كە لە پشتەوەی سەر دادەنرێت و بە یەكێك لە جوانترین و ناسكترین تەسریحەكانی قژ دادەنرێت و لە نێو ئافرەتاندا باوە، تۆش دەتوانیت ئەو ئارایشتە لە ماوەیەكی كورتدا ئامادە بكەیت، بەم رێگەیەی خوارەوە: سەرەتا بەشی دواوەی قژ دەكرێت بە دوو بەش لە تەنیشت، دواتر هەر یەكەیان دەچەمێنرێتەوە، وەك ئەوەی شێوەی لاتەریب بێت، یان زیاتر لە شێوەی كەوان بێت، بە هەمان شێوە بەشەكەی دیكەش وا دەبێت، دواتر لە بەرامبەردا هەمان شێوە دروست دەكەین و بەمەش هەر دوو لا دەبن بە چوار شێوەی كەوان و بەرامبەر یەكتر دەبن، بەم جۆرە شێوەی ئارایشتەكە دەبێتە شێوەی گوڵ.

 

Top