زەماوەند لە شوێنی فڕۆكە نیشتنەوە
December 2, 2022
رەنگا و ڕەنگ
دوور لە لاساییكردنەوە و نەریتەكانی رۆژی زەماوەند و هاوسەرگیری، ئەو دوو بووك و زاوایە مۆدێكی دیكەی گواستنەوە و رۆژی زەماوەندیان داهێنا، (جێنتس)، ئەو سەرمایەدارە ئیتاڵییەی كە رۆژی زەماوەندەكەی لە شوێنێكی وا كردووە، كە كەس بیری بۆ ناچێت، لەگەڵ بووكە خان كە ناوی (سو)ە، رۆژی زەماوەندیان لە شوێنی پاركینگی سەرەوەی تاوەری (ئەلعەڕەب) لە شاری دوبەی ئیمارات بەڕێوە برد، كە ئەو شوێنە بۆ هەڵفڕین و نیشتنەوەی فرۆكەی هەلیكۆپتەر تەرخان كراوە و (212) مەتر بەرزە، رێورەسمەكەش بە فرۆكەیەكی (ئەگۆستای 109)ی ئیتاڵی نیشتنەوە دەستی پێ كرد و، دوای مارەبڕین لە شوێنی نیشتنەوەی فڕۆكەكەدا، دواتر چوونە نێو ئۆتێلەكە بۆ بەسەربردنی مانگی هەنگوینی ژیانی تازەیان.
