جلوبەرگ لە تۆڕی جاڵجالۆكە

جلوبەرگ لە تۆڕی جاڵجالۆكە

داهێنان لە كارامەیی بیرۆكە و كاری كرداری بەر هەموو كەسێك ناكەوێت، ئەوانەی بیر لە كاری جوان دەكەنەوە هەمیشە پێشەنگن، وەك ئەو دوو پیاوە كە ناویان (پیریس و گۆدلی) هەڵسان بە دروستكردنی تیمێك كە پێك هاتبوو لە ٨٠ كەس، دەستیان كرد بە كۆكردنەوەی زیاتر لە یەك ملیۆن ودوو سەد هەزار جاڵجاڵۆكەی زێڕین لە ماوەی پـێنج ساڵدا، دواتر دەگمەنترین و جیاوازترین جلیان دروست كرد لەسەر زەوی، لە ئێستادا جلەكە لە (مۆزەخانەی مێژووی سرووشتیی نیویۆرك) هەڵگیراوە، كە یەكێكە لە سەرنجڕاكێشترین جلوبەرگ بە رەنگ و پێكهاتەیەكی نەرم و نیان.

 

Top