مارلین مۆنرۆ و كچە كوردێك گوێنی دەكەنە جلوبەرگ

مارلین مۆنرۆ و كچە كوردێك گوێنی دەكەنە جلوبەرگ

لە ساڵی 1951 دوای ئەوەی مشتومڕ لەسەر جوانی كچە ناوداری ئەمریكی مارلین مۆنرۆ كرا، كە دەگوترا مارلین تەنیا بە جلوبەرگ خۆی جوان دەكات و دەڕازێنێتەوە، ئەویش لە بەرامبەر ئەو قسانەدا گوێنییەكی پەتاتەی كردە جل و لەبەری كرد، بەو جلە گوێنییە پەتاتەوە چەندین وێنەی هونەری و جوانی گرت و لە رۆژنامە و گۆڤارەكاندا بڵاوی كردەوە، وەك وەڵامێك بۆ قسەكانی خەڵك و میدیاكاران، وێنەكانی هێندە جوان بوو كە سەلماندی جوانییەكەی هی بە جلوبەرگ نییە، بەڵكو ناخ و شێوە و روخساری مرۆڤ گوزارشت لە جوانیی دەكەن، قسەیەكی خۆمانە هەیە كە دەڵێ: ئەگەر گوشیش (گونیە) لەبەر بكات هەر جوانە، بۆ ئەوانەیە كە جوانن، جوانییان بــــە جــلـــوبەرگ ناشاردرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە كچێكی دهۆك كە دكتۆرەیە ناوی زینەیە، ئەویش هەڵساوە بۆ ئامادەكردنی جلێك لە كیسەی برنج، تەنانەت هێندە جوان و كەشخەیە، وەك ئەوە وایە جلێكی كاشواڵی لەبەر بێت، ئەوەی خۆمان گوێنیی برنجی كردووەتە بەری و مارلین مۆنرۆش گوێنیی پەتاتەی وەك جلێكی جوان لەبەر كردووە، مارلین مۆنرۆی كوردی دكتۆریە و ئەوەی دیكەش ئەكتەر و گۆرانیبێژە.

 

Top