كاریگەری جلوبەرگ و ئێكسسوارەكان لەسەر پێست

كاریگەری جلوبەرگ و ئێكسسوارەكان لەسەر پێست

هەندێ جار ئافرەتان گلەیی ئەوە دەكەن كە پۆشینی جلوبەرگ و ئێكسسوارەكانیان دووچاری بێزاربوون و هەستەوەریی پێستیان دەكاتەوە، كە هەندێ جار بەركەوتنی نێوان هەستەوەریی كەسەكە و ماددەی جلوبەرگەكان دەبنە ئەو هۆكارە، ئەو جلوبەرگ و ئێكسسوارانەی لە ئاسن و مس و كەرەستەی سادە دروست دەكرێن، هەندێ جار دەبنە مایەی دەركەوتنی هەستەوەری و سوورهەڵگەڕان و سووربوونەوەی پێست، هەروەها حاڵەتیش هەیە كە دەبێتە هۆی دەركەوتنی نەخۆشییەكانی پێست، بە تایبەت ئەو ئێكسسوارانەی كە دەچنە نێو پێست وەك: گوارە، خەزێن. بەشێكی دیكەیان پێست دەگرن و نێوانیان نابێ، وەك: ئەڵقەو ئەنگوستیلە، كە بۆشایی نێوانیان نامێنێتەوە، بەم چەشنە رێگە بە هەوا نادات كە بچێتە نێوانیان و هەر بۆیە هەستەوەری دەردەكەوێت. چارەسەری ئەو گرفتە بریتییە لە: ماوە ماوە داكەندنی جلوبەرگ و ئێكسسوارەكان، بە تایبەت لە شەو و كاتی خەوتندا، هەروەها كاتێك هەستت كرد یەكێك لە ئێكسسوارەكانت دەبێتە مایەی سوورهەڵگەڕان و هەستەوەری، پێویستە بیگۆڕیت یان نەیپۆشیت.

Top