فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف 15ی سعودی کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف 15ی سعودی کەوتە خوارەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە سعودیە کەوتنەخوارەوەی یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٥ی بە هۆی هەڵەی تەکنیکییەوە ڕاگەیاند.

تورکی ئەلمالکی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودیە ڕایگەیاند: فڕۆكەوانانی ئەم فڕۆكەیە کە لە ئەرکێکی مەشق و ڕاهێناندا بوون، ڕزگاریان بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم ڕووداوە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕوویداوە، لەو ماوەیەدا ئەم فڕۆکە جەنگییە ئێف ١٥یە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی مەشقی ڕۆتینی لە ناوچەی مەشق و ڕاهێنانەکانی پەیوەست بە بنکەی ئاسمانی شا عەبدوڵڵا لە دەڤەری شەرقیە کەوتە خوارەوە.

ئەلمالکی ئاماژەی بەوەدا، کە تیمی ئەم فڕۆكەیە دوو ئەفسەر بوون، دوای بەکارهێنانی دوو کورسی فریاگوزاری ڕزگاریان بووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم ڕووداوەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

گوتیشی، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی وردەکاری ئەم ڕووداوە پێکهێنراوە و دەستیان بە کارەکانیان کردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top