هاوسەرگیری بەسەر شاخەوە

هاوسەرگیری  بەسەر شاخەوە

وا باوە كە بووك و زاوا لە رۆژی زەماوەند و وێنەگرتندا هەوڵ دەدەن جوانترین شوێن و دیمەن بۆ وێنەی هاوسەرگیرییان هەڵدەبژێرن، زیاتر باخچە و باڵەخانە و شوێنی سرووشتی دەكەن بە باكگراوندی وێنەكانیان، بەڵام ئەو دوو هاوسەرە بەریتانییە شێوازێكی تازەیان لە وێنەی هاوسەرگیریدا هێنایە كایەوە، ئەویش وێنەگرتن لەسەر شاخ و چیایە، هەر یەكە لە (شاین و واینی) بووك و زاوا بەرزترین زنجیرە شاخەكانی وڵاتی چینیان كردە شوێنی وێنەگرتن، كە لە لێواری چیای (چایا)ی لە ناوچەی زومادیانی سەر بە هەرێمی گەنان، بەرزیی شوێنەكە دەگاتە (330) مەتر، هەر یەكە لە بووك و زاوا بە گوریس خۆیان بەستووەتەوە لە ترسی كەوتن، بیرۆكەی ئەو كارەیان لە زنجیرە درامانی تەلەفزیۆنی چینی (گەشتێك بەرەو خۆرئاوا - Journey To The West) وەرگرتووە، كە شوێنەكە بەناوبانگترین زنجیرە چیاكانی وڵاتی چینە.

Top