ئوتۆمبێل بە ئاسمانەوە
November 6, 2022
رەنگا و ڕەنگ
لە داهاتوودا هاتووچۆ لەسەر زەوی نامێنێت و هەمووی دەبێتە هێڵی ئاسمانی و خەڵك لە جیاتی بە ئوتۆمبێلەكانی ئێستا كار بكەن، پەنا دەبەنە بەر ئوتۆمبێڵی فڕیوو، واتە ئەو كەرەستانەی بە پەروانە و ئامێری فڕین كار دەكەن، بەم چەشنە هاتووچۆ لەسەر زەوی نامێنێت، لە ئێستادا وەكو دەگوترێت، ئەی ترافیك لایتەكان چۆن لە ئاسمانەوە جێگیر بكرێت، ئەوەش لە داهاتوو بیری لێ دەكرێتەوە، یەكەم ئۆتۆمبێلی فڕیووی جیهان بە ناوی x2 كە لەلایەن كۆمپانیای ئێكس پینگی چینی دروست كرا، بۆ یەكەمجار لە دوبەی نمایشكرا، تاقیكارییەكە ماوەی ٩٠ خوولەكی خایاند، ئۆتۆمبێلەكە هۆكاری ئەوەی لە دوبەی بۆیەكەم جار نمایشكرا گەرێنرایەوە بۆ ئەوەی دوبەی نوێگەرترین شارە لە هەموو جیهاندا، بەم چەشنە جیهانی ئوتۆمبێل پێ دەنێتە نێو قۆناغێكی دیكەی پێشكەوتن و داهێنان.
