چات و نامە گۆڕینەوە بەشێكە لە جوانی كەسایەتیت

چات و نامە گۆڕینەوە بەشێكە لە جوانی كەسایەتیت

لە سەردەمی ئێستادا زۆربەی خانمان لە جیاتی قسەكردنی دەنگ و رووبەروو، پەنایان بردووەتە بەر نامە گۆڕینەوە و تێكست ناردن و سناب و ستریك و نامەی دەنگی، كە ئەوەش قسەكردنی جارانی بۆ هەمووان ئاسان كردووە، تەنانەت هەندێ جار دوو كچ لە نزیكی یەكن، یان لە ژووری دەوام و ماڵەوەن، بە نامە قسە دەكەن، بۆ گواستنەوەی قسە و مەبەستەكانیان بەبێ ئەوەی كەس هەستیان پێ بكات، ئەمە وەك نەریتێكی باو بووەتە كارێكی خۆشەویست لای زۆربەی خانمان، هەندێ جاریش ئەو نامە و قسانە دەبنە مایەی كێشە و گرفت، بۆیە دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت كە پاشماوەی نامە و شتی خراپت نەبێت، نەوەك كەسی بەرامبەر بە مەبەستی ئازاردانت بەكاریان بهێنێت، یان ببێتە ماددەیەكی یاسایی لەسەرت، هەوڵ بدە تەنیا نامەی سڵاو و قسەی ئاسایی بە رێگەی نامە بنێریت، دەربارەی نهێنی و قسە لەسەر كەسانی دیكە، وا چاكە بە تیل بێت، ئەوەش لە ئەپەكانی سۆشیاڵ میدیادا بەبێ سڵاو هیچ شتێك مەنێرە، ئەگەر كەسەكە وەڵامی نەبوو پەلە مەكە، چونكە رەنگە شوێنەكەی، یان كاتەكەی گونجاو نەبێت تا وەڵامت بداتەوە، گرنگی بەوكەسانە بدە كە نامەت بۆ دەنێرنەوە، نەوەك ماوەیەكی زۆر چاوەڕێ بكەیت و وەڵامی نەبێت، هەوڵ بدە نامەكان كورت و مانایان هەبێت، نەوەك شتێك بنێریت كەسەكە لێت تێنەگات، بەر لەوەی نامە یان سناپ و شت بنێریت، ئاگاداری كەسەكە بە كە بۆی دەنێریت، نەوەك هەڵە لە ناردنی كەسەكان بكەیت، لە كاتێكدا كۆتایی بە قسە دێت، هەوڵ بدە پێی رابگەیەنیت كە قسەكان تەواو بوون، یان خواحافیزی كۆتایی بكە.

Top