لێو و گەردنت لە سەرمای پاییز بپارێزە
گەردن و لێو، هەستوەرترین بەشی رووخسارن لە رووی ناسكییەوە، ساردبوونی كەشوهەوا گەورەترین كێشە و گرفت بۆ پێیست دروست دەكات، كە زۆربەی جار ماوەیەكی زۆر بە هەنگاوەكانی جوانكارییەوە سەرقاڵیت، كەچی بەركەوتنی سەرمایەك، یان پێكەوتنی هەوای سارد دەبێتە هۆی تێكدانی جوانیی پێست، لێرەدا باس لە دیارترین ئەو شوێنانە دەكەین كە بە سەرماوە كاریگەر دەبن، بەهۆی ناسكیی پێستی لێو، هەروەها بەهۆی ئەوەی كە ناكرێت داپۆشرێت، بۆیە بەردەوام بەر هەوای سارد دەكەوێت، دواتر كۆمەڵێك گرفت دروست دەكات وەك: قلیشان، چرچ بوون، وشكبوون، زیپكە، و چەندین كێشەی دیكە كە لەسەر لێودا دروست دەبن. بۆ رێگریی لە روودانی ئەو كێشانە پێویستە ئەم هەنگاوانە بگرینە بەر: دووركەوتنەوە لە تەڕكردنی لێوەكان بە ئاوی دەم لە كاتی دەرچوون و كەشی ساردا، چونكە دەبێتە هۆكاری شەقبوونی پێستی لێو، بەهۆی ئەوەی كارلێككردن لەگەڵ یەكەكانی هەوای ساردا روودەدات. زیادەڕۆیی لە دەست لێدانی دەم، ئەوەش هەنگاوێكی دیكەی نێگەتیڤە بۆ لێوەكان كە هەندێ جار رەنگە ئاگادار نەبیت دەستەكانت پاك نین، بەمەش هەرچی بەكتیریا و ڤایرۆسە دەكەونە سەر لێوەكانت لە كاتی دەستكاری لێوتدا. هەوڵ بدە ماوە ماوە بە قوماشێكی پاك، مەساج بۆ لێوت بكەیت، ئەوەش لە كەشێكی گەرمدا بێت باشترە. رۆژانە رێژەیەكی زۆری ئاو بخۆرەوە، بەر لە دەرچوونت مەرهەمی دژە وشكبوونی لێو بەكار بهێنە، هەروەها كاتێك كە هەست دەكەیت لە كەشێكی زۆر سارددایت، هەوڵ بدە لێوت بە ملپێچ یان كلینیكس داپۆشیت.
