ئارایشتی قژی خانمانی بووك

ئارایشتی قژی خانمانی بووك

لە مارەبڕین و زماوەندی گواستنەوەدا، تا چەند جوان و سەنگین بیت، هێشتا پێویستت بە گرنگیدانی زیاترە، پێویستە هەموو لایەنەكانی جوانیت تێدا گەڵاڵە ببێت، قژیش یەكێك دەبێت لە پێكهاتەی جوانیت لەو رۆژەدا، هەڵبژاردنی ئارایشتی قژ پێویستە بەند بێت بە جۆری كراسی بووكەوە، شیككردنی ئەو دوو لایەنە جوانیت پێ دەبەخشێت و شایستەی مۆدێكی نایاب دەبیت، (نویزیۆ سافیانۆ) خاوەن ساڵۆنی (سافیانۆ) لە نیۆیۆرك بۆ ئەو مەبەستە دەڵێت: «كاتێك بەشی شانەكانی كراسەكەت لە دەرەوە و كراوە بێت، پێویستە ئارایشتی قژی هەڵگیراو هەڵبژێریت. بۆ ئەوانەی خوازیاری كراسی یەخەی حەوتی یان پیتی (V)ی ئینگلیزین، پێویستە بەشێكی قژیان هەڵگیراو بێت و بەشێكی دیكە بكەوێتەوە سەر سینگ. ئارایشتی كلكە ئەسپ بۆ ئەو جۆرە كراسانەیە كە تاك شانێكیان رووتە و ئەوەی دیكە داپۆشراوە. ئەوانەی كراسەكانیان سادەیە، پێویستە قژیان بهێننە سەر لایەكی سەرشان و بەشێكی ببەسترێت، بەستانی قژ لە بەشی پشتەوە بۆ ئەو كراسانەیە كە مل دادەپۆشن. لەو كاتەی پێویستە قژت بە تەواوی بەستراو بێت، كە كراسەكەت شانەكانت دادەپۆشێت.

Top