ماكیاژی سادە روخسارت دەگەشێنێتەوە

ماكیاژی سادە روخسارت دەگەشێنێتەوە

پێشتر باوی ماكیاژی تۆخ و پڕ رەنگ بوو، لە ئێستادا ئەو شێوازە هێندە باو نەماوە، تەنیا لە بۆنە و یادەكان نەبێت، ماكیاژی رۆژانە و دەرچوون و چوونە سەر كار، پێویستە سادە و لە رەنگی ناسك و هێمن بێت، هەروەها پسپۆڕانی ماكیاژ ئاماژە بە خانمانی بووكیش دەكەن، كە جوانتر دەردەكەون ئەگەر ماكیاژەكەیان سادە بێت، واتە هێندە تۆخ نەبێت كە رەنگ و شێوازی روخساریان بگۆڕێت، ماكیاژی سادەش بەم جۆرە گونجاوە: سەرەستا پێویستە بزانیت كە پێستت چۆنە و چ كێشەیەكی هەیە، هەروەها رەنگە سادەكانی وەك: پەمەیی كاڵ، قاوەیی، وەنەوشەیی ناسك، سپی كراوە بۆ رەنگی روخسارت هەڵبژێریت، هەروەها شوێنی وردە زیپكە و پەڵ و لەكەكان دیاری بكە، تاوەكو بە جوانی بیانشاریتەوە، سەرەتا بە شێوەیەكی نەرم پرایمەرئەساسی ماكیاژ لە دەوری لووتت بدە، ئەگەر پێستت چەور بوو، سەرەتا لەبەشی سەرەوەی لووت دەست پێ بكە، تاوەكو گەردەن، ئەگەر پێستت وشك بوو، بە جوانی وشكی بكەرەوە و پاشان ئەساسی لێ بدە، دوور بكەوە لە ماكیاژی بریقەدار و بە بریسكە، پاشان رەنگەكان بە رێژیەكی كەم و تەنیا سەری فڵچە لێ بدە، رەنگی سپی و پەمەیی نەرم و نیۆدی بەبێ بریقە، هەروەها رەنگی سیلڤەر بە ناسكی ئامادە بكە.

Top