گرانترین پارچە ئەڵماس
October 31, 2022
رەنگا و ڕەنگ
ماوە ماوە نرخی گرانترین كەرەستە و كەلوپەل بڵاو دەكرێنەوە، كە نرخی هەندێكیان خەیاڵییە و جێگەی باوەڕ نین. لە ماڵی كریستی بۆ نرخی ئاشكرا لە وڵاتی سویسرا گەورەترین پارچە ئەڵماس فرۆشرا، ئەو پارچە ئەڵماسە لە مەزادی نرخی ئاشكرادا لەلایەن كەسێكەوە بە بڕی (34) ملیۆن دلار كڕدرا، كە لە وڵاتی (ئەنگۆلا) دۆزراوەتەوە و ناوی (ڤەن گریسنۆس)ـە، كێشی (404) قیرات دەبێت، بەر لە (27) ساڵ دۆزراوەتەوە و تا ئێستا گەورەترین پارچە ئەڵماسە، نزیكەی (14) وەستای ئەڵماس كاریان لەسەر چێكردنی ئەو پارچە ئەڵماسە كردووە، قەبارەی ئەو ئەڵماسە هێندەی پوولێكی دۆمێنە دەبێت.
