داهاتووی ئوتۆمبێل لە جیهان

داهاتووی ئوتۆمبێل لە جیهان

 زانست لە هەوڵدایە لە ماوەی (20) ساڵی داهاتوودا سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلەكان وەك بەنزین و گاز بە یەكجاری نەمێنن و كاریان پێ نەكرێت، چونكە لە داهاتوودا تەوژمی گەرمی و پلەكانی گەرما لە جیهاندا بە رێژەیەكی زۆر بەرز دەبێتەوە، ئەمەش كاریگەری ترسناك لەسەر كەشوهەوا و ژینگەی گۆی زەوی دروست دەكات، هەر بۆیە لە پرۆژەكانی داهاتووی جیهانی ئوتۆمبێلدا سووتەمەنی نامێنێت، كارەبا و وزەی خۆر دەبنە سەرچاوەی وزە بۆ بەكارخستنی ئوتۆمبێلەكان، هەروەها لە پێشبینییەكاندا هاتووە كە شۆفێریش نامێنێت، بەڵكو دەكرێت ئوتۆمبێلەكان بە كۆمپیوتەر و پرۆگرام خۆیان بێن و بچن، واتە مرۆڤ تەنیا سەرنشینێك دەبێت و رۆبۆتەكان كاری شۆفێری دەكەن، ناو ئوتۆمبێلەكان دەبنە دیوەخانێكی بچووك، ئەوانەی سەردەكەون تەنیا قسە دەكەن و سەیری زانیاری لە نێو جام و بەرگەدەرگەكانی ئوتۆمبێلەكە دەكەن، لە ئێستاوە كۆمپانیای مارسیدیسی ئەڵمانی ئوتۆمبێلێكی بۆ ئەو زەمینەیەی داهاتوو دروست كردووە بە ناوی (f015)، كە ئوتۆمبێلێكی مواسەفات خەیاڵییە و جێگەی سەرنجە.

 

Top