یەكەمین بریكاری خۆراك و خاوەن كۆنترین پانكە

یەكەمین بریكاری خۆراك و خاوەن كۆنترین پانكە

 مام فاتیح كریم هاووڵاتییەكی قەزای چەمچەماڵە، تەمەنی 47 ساڵە ئێستا بریكاری خۆراكە و یەكەم كەس بووە ژمارە 1 وەكالەتی خۆراكی وەرگرتووە لە قەزای چەمچەماڵ و، ژمارەكەشی تا ئێستا نەگۆڕیوە، تا ئیستاش بۆ كێشكردنی كەرەستەكان كیلۆ و تەرازووی كۆن بەكار دەهێنێت، ژمارەیەكی زۆر لە بەشداربووی هەن، مانگانە بەپێ هاتنی بەشە ئازووقە كەرەستەكان بەبێ دواكەوتن دابەش دەكات، وەك خۆی دەڵێت: «نابێت كەرەستەی خواردن دوا بخرێت، چونكە شتێكی گرنگە و پێداویستی ژیانی خەڵكە». مام فاتیح لەگەڵ دامەزراندنی وەك بریكاری خۆراك پانكەیەكی هەبووە لە ماڵدا، دواتر هێناویەتییە دووكانەكەی، كە52 ساڵە بەبێ وەستان كاردەكات، تا ئێستاش وەستای نەدیووە و تێك نەچووە، بەشێك لە خەڵكیش داوایان لێ كردووە پانكە رەسەنەكەیان پێ بفرۆشێت، بەڵام رەتی دەكاتەوە و دەڵێت: حەزم لێی نییە پانكە جوانەكەم بفڕۆشم كاتێكیش هەلی دەكەم وەك ئەوەوایە لە بەردەم موبەریدەیەكدا بم، بەهۆی ئەوەی هەوایەكی باشی هەیە».

فۆتۆ: دانا حەمە غریب

Top