یاریگای سەر رووبار

یاریگای سەر رووبار

ئەم یاریگایە دەكەوێتە كەنداوی (مارینا) وڵاتی سەنگافوورە، كە سەكۆیەكی لێواری ئاوە و پڕ بووە لە پرۆژەی گەشتیاری و باڵەخانە، دوای ئەوەی لەسەر داوای زۆربەی خەڵك و گەشتیاران كە یاریگایەك یان شوێنێكی وەرزشی لەو ناوچەیە بكرێتەوە، ئەندازیارانی ئەو وڵاتە لێواری ئاوەكەیان بە باشترین شوێن شك برد، بۆ ئەوەی شوێنێكی وەرزشی دروست بكەن، ئەوە بوو پرۆژەكە بووە بیرۆكە و پاشان جێبەجێ كرا، ناوچە وەرزشییەكە بە درێژی (120) مەتر و پانی (83) مەترە، تیایدا گۆڕەپانێكی راكردن و یاریگایەكی وەرزشی لە خۆ دەگرێت، بەم چەشنە دەبێتە ناوازەترین یاریگای وەرزشی كە لەسەر لێواری ئاودا دروست بكرێت.

Top