پەیكەری خۆشەویستی بۆ خۆشەویستان و ئاشقان
October 29, 2022
رەنگا و ڕەنگ
خۆشەویستان و ئاشقانی دونیا لە هەر شوێنێك بن، هێما و یادگاریی خۆیان تۆمار دەكەن بە دەربڕینی خۆشەویستییان بۆ یەك، لە شوێنێك یان لەسەر دار و بار و شۆستەیەك بە یادگاریی نەخش و نووسین پەیامی خۆشەویستییان دەنووسنەوە. لە وڵاتی جۆرجیا پەیكەرێكی سەیر بۆ خۆشەویستیان دروست كراوە، كە درێژیی حەوت مەترە و پێكهاتووە لە پیاوێك و ئافرەتێك، دەكەوێتە كەنار دەریای ڕەش لە جۆرجیا، پەیكەرەكە لەلایەن هونەرمەندی جۆرجی (تەمەر ڤیستادزی) دروستكراوە و هەر دە خوولەك جارێك هەردوو پەیكەرەكە تێكەڵ بەیەكتر دەبن، ئەو پەیكەرە بەبۆنەی چیرۆكی خۆشەویستیی عەلی و نینۆ، كە هاوشێوەی چیرۆكی خۆشەویستیی ڕۆمیۆ و جولێتی شكسپیرە، دروست كراوە.
