كانتۆری جلەكانت بە شیكی رێك بخە

كانتۆری جلەكانت بە شیكی رێك بخە

زۆربەی خانمان بە تایبەت كاتی سەرلەبەیانیان بەهۆی پەلەیان بۆ چوونە زانكۆ و سەركار، یان ئەوانەی لە ماڵن و خەریكی ژیانی رۆژانەن، هێندە گرنگی بە رێكیی جلەكانیان لە نێو كانتۆرەكانیان نادەن، بەم چەشنە دیمەنێكی ناشایستە لە ژوور و شوێنی هەڵگرتنی جلەكانیان بەدی دەكرێت، بۆ ئەوەی كلۆسێتێكی رێكت هەبێت، پابەندی ئەم رێنماییانە بە: رۆژانە سەیرێكی جلەكان بكە، بزانە كامەی پیسە و بۆنی ناخۆشە جیایان بكەرەوە، ئەگەر رۆژانەش نەتتوانی، هەوڵ بدە دوو یان سێ رۆژ جارێك خەریكی دەقكردن و چاككردنی جلەكانت بیت، هەوڵ بدە سیستمێك بۆ جلەكانت دابنێت، واتە پانتۆڵەكان لە شوێنێك بن و جلی سەرەوە بە جیا و عەزی و كراسیش جێگەیان دیار بێت، تاوەكو لێت تێك نەچێت و دواتر نەزانیت كامەی بپۆشی، یان ئەو جلانەی كۆنن و لەگەڵ نوێیەكان تێكەڵیان مەكە، وا چاكە هەر یەكە شوێنی خۆی هەبێت، تاوەكو بە سانایی بیاندۆزیتەوە، هەروەها دەربارەی هەڵبژاردنی جلەكانت، هەوڵ بدە خشتەیەكی هەفتانە دابنێت و ماوە ماوە خشتەكە بگۆڕیت، ئەمەش بۆ ئەوەیە سەر لە بەیانیان كە بە پەلەیت لێت نەشێوێت و نەزانیت كامەی لەبەر بكەی.

Top