برنج خۆرەكان
October 25, 2022
رەنگا و ڕەنگ
هیندییەكان ئەو پەیامەیان بە هەموو جیهان گەیاند لەوكاتەی گەورەترین ژەمی برنجیان ئامادەكرد، بە مەبەستی تۆماركردنی نازناوێك لە ئینسكلۆپیدیای گینس، ئەو ژەمە خواردنە لە دەرگای هیندستان كە دەكەوێتە شاری دەلهی هیندستان ئامادەكرابوو، بڕی (918) كیلۆگرام برنج ئامادەكرابوو لەلایەن تیمێكی (80) كەسی سەرپەرشتی دەكرا، هەروەها بڕی (1000) لیتر رۆنیان بەكارهێناوە، جگە لە برنج هەروەها كەرەوز و (گیشدی)یشیان بەسەر برنجەكەدا كردووە، تیمەكە بەسەرپەرشتی چێشتلێنەری هیندستانی (سانگێف كابوور) بەڕێوە چوو، لە كۆتاییدا ژەمەكە بووە خواردنی (60) هەزار منداڵی بێ باوان و بەشێكی بۆ باڵوێز و كونسولگەرەكانی وڵاتانی جیهان نارد.
فیلم
