پانتۆڵ مۆدێكی ناسكی پاییزانەیە

پانتۆڵ مۆدێكی ناسكی پاییزانەیە

گۆڕانی كەش و هەوا و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، وا پێویست دەكات كە تۆش گۆڕانكاری لە جلەكانت بكەیت، وادەی گۆڕانكاری لە مۆدەكانی جلەكانت هێشتا ماوە، تا ئەو كاتەی سەرمای بەتێن كەش و هەوا داگیر دەكات، پانتۆڵ چ قوماش یان جینز بێت، مۆدێكی پێویستە و زۆربەی كچان و ئافرەتان دەیپۆشن، كارێكی هەڵە دەكەیت كاتێك پانتۆڵەكانی وەرزی پێشوو لەم وەرزەدا بپۆشی، جگە لەوەی مۆدی نەماوە هەروەها تووشی سەرما بوونی بەشی خوارەوەی جەستەشت دەكات. ئەگەرچی مۆدی پانتۆڵی پێست، یان بە بریقە لە مۆدەكانی پێشوودا نزمی و كزی پێوە دیار بوو، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن پسپۆرانی مۆدە و جل وبەرگدا گرنگی پێدەدرێت، لە مۆدەكانی (فاشینیستا)دا تەنیا پانتۆڵەكانی پێستیان نمایش كردووە، كە بە (لەیدی فوزازا) ناسراوە، ئەو مۆدە تاقی بكەوە، ئەگەرچی نشونمایەكی گەنجانە و هەرزەكارانەی پێوە دیارە، بەڵام مۆدێكی نایاب دەبێت لە جوانی و خۆشیش دەبێت بۆ پۆشین، ئەو رەنگانەی بۆ ئەو جۆرە پۆشاكە نیشانكراون بریتیین لە: رەش، سوور، رەساسی، قاوەیی.

Top