شێتی گیاندارانە
October 23, 2022
رەنگا و ڕەنگ
ئەو گەنجە ناوی (دارید ڤیل)ە، ژیانی خۆی بۆ وێنەگرتن لەگەڵ خشۆك و گیانداران تەرخان كردووە، تا ئێستا سەردانی (40) وڵاتی جیهانی كردووە تەنیا بۆ بینینی گیانداران و وێنەگرتن لەگەڵیان، تا ئێستا وێنەی زیاتر لەگەڵ (1035) جۆرە گیاندار و خشۆك و ئاژەڵ گرتوون و هەموو وێنەكانیشی ماوە، بگرە لە ماری ئەناكۆندا و شێر و خۆشكەكانی نێو دەریا و ئاودا، هەروەها یادگاری لەگەڵ نەهەنگ و قرشیش هەیە، سەردانی زۆربەی باخچەی ئاژەڵان و شوێنە گشتییەكانی وڵاتانی تایبەت بە گیاندارانی كردووە، ماوەی (21) رۆژ بە تەنیا لە دارستانەكانی وڵاتی پەنەما ماوەتەوە، ئەو سەركێشییەی بۆ ئەوەیە كە لە داهاتوودا لە بواری بایۆلۆژی بخوێنێت، هەروەها وەك یادگاری و ژمارە پێوانەیەك تا ئاشنای زۆرترین گیاندار و ئاژەڵاندا بێت و وێنەشیان لەگەڵدا بگرێت.
