شیككردنی رەنگی پێست و ماكیاژ

شیككردنی رەنگی پێست و ماكیاژ

پێویستە خانمان ئاگاداری ئەوە بن كە رەنگی ئەساس تاكە رەنگێك نییە تا لەگەڵ پێستت بگونجێت بەڵكو چەندین نمرەی دیكە هەن لەگەڵ رەنگی پێستت نزیك و گونجاو دەبن، بەڵام بۆ دانانی رەنگێكی نایاب بۆ ماكیاژت، پێویستە رەنگی ماكیاژەكە هاوشێوەی رەنگی پێستت بێت، تا دوو رەنگی لە نێوان رووخسار و ملدا دروست نەكات، ئەگەر نمرەی رەنگەكە لە پێستت زیاتر بێت، واتە كاتێك رەنگی بۆدرەكە كراوەترە، دەتوانی رەنگی تۆخ لە ماكیاژەكەت بەكاربهێنیت، وەك رەنگی برۆنزی و هەروەها پێویستە رەنگەكە بە ناسكی و نەرمی ماكیاژ بكرێت بە تایبەت بۆ ژێر گەردن و روومەتەكانت. ئەگەر رەنگی بۆدرەكە تۆخ بوو، دەتوانی رەنگی كراوەتر بۆ ماكیاژی ئەساس بەكاربهێنێت، تا دژە رەنگی یەكتر دروست بێت و لە تێكەڵی هەردوو رەنگدا، ماكیاژێكی گونجاو لە هەردوو رەنگدا بۆت دەربچێت. پێویستە ئەوەش بزانیت بەر لە ماكیاژكردن، پێویستە رەنگی ئەساسەكە لەسەر پشتە دەستت ماكیاژێكی پێشوەختە بكەیت و ئەوكاتە بۆت دەردەكەوێت كە جیاوازی نێوان رەنگی پێست و ماكیاژەكە چۆنە و چەندە، هەروەها مەرج نییە كرێمی ئەساس و كۆنسیلەر لە هەمان ماركە بن، بەڵكو خۆت دەتوانی تێكەڵیان بكەیت.

 

Top