شەوی روانگەكردنی مانگ لە كوردستان بەڕێوەچوو
كوردستان لە گشت بوارە زانستییەكاندا بەرەوپێشوەچوونێكی كارامەی بەخۆوە بینیوە، فەلەكناسی یەكێكە لەو سێكتەرانەی كە لە كوردستان لەلایەن خولیا و ئارەزوومەندان و فەلەكناسان گرنگی تەواوی پێدەدەرێت، هەر بۆیە ئەم ساڵ و لە ساڵانی پێشووشدا شەوی روانگەكردنی مانگ و دیمەنی جوانی مانگ بە خەڵك ئاشنا كرا، ئەژی چەتۆ حەسەن دەربارەی چالاكییەكە گوتی: چالاكییەكی نێودەوڵەتی بە ناوی شەوی جیهانی روانگەكردنی مانگ بۆ ساڵی 2022، رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان و پێشتریش وەك كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسی كوردستان لە ساڵی 2010ەوە بەشداری دەكەین لەم بۆنەیە ساڵانە لە 1 تا 3ی مانگی 10، بەپێی دەركەوتنی مانگ، ئاژانسی ناسا و چەند رێكخراوێكی فەلەكناسی جیهانی هەڵدەستن بە ئەنجامدانی چالاكییەكی نێودەوڵەتی، ئامانجی سەرەكی بریتییە لە فەراهامكردنی تیلیكسۆب بۆ زۆرترین خەڵك كە بتوانن سەیری مانگ بكەن بە پلەی یەكەم و تۆبۆگرافیای مانگ بناسن و دیاردەكانی رووی لە چاڵ و شاخ و دەشت و دۆڵەكانی سەر رووی مانگ، ئەو كەسانەی كە رێكخراوە یان كۆمەڵەیە داتایاكان ئاڵۆگۆر دەكەن، لە چالاكییەكەش خەڵكی ئاشنا بە نهێنی و داتای فەلەكی دەكەن، جەماوەرێكی زۆر لە كاتی چالاكییەكە كۆ بوونەوە و بە تایبەت منداڵانیش كە خولیای فەلەكناسی و بینینی ئاسمان و هەسارەكانن، ساڵانە ئەو چالاكییە بەڕێوە دەچێت و جەماوەرێكی باشی هەیە، وێنەی مانگ بە مۆبایل و تیلیسكۆبێكی 4 ئینجی بە دەستی كاكە ئەژی گیراوە و كە بە جوانی سەر رووی مانگ دیارە، زۆربەی خەڵك بینی، چالاكییەكى لە شەوی 2ی10 ئەمساڵ لە پاركی منارە لە هەولێر بەڕێوەچوو.
