بەشە میراتی ژن و پیاو
یەكەم:مێـــرد، هەر مێردێك هاوسەرەكەی كۆچی دوای بكات بە دوو شێواز میرات وەردەگرێــت؛
1-گەر ژنەكەی منداڵی هەبوو ئەوا مێردەكە (١/٤) وەردەگرێـــت، واتە چواریەكی میراتی ژنەكەی وەر دەگرێــت.
2-گەر ژنەكەی منداڵی نەبوو ئەوا (١/٢) وەردەگرێـــت، واتە نیــــوەی میراتی هاوسەرە كۆچ كردووەكەی وەردەگرێـــت.
دووەم:ژن، هەرژنێك هاوسەرەكەی كۆچی دوایی بكات بە دوو شێواز میرات لە هاوسەرە كۆچكردووەكەی وەردەگرێـــت؛
١- ئەگەر هاوسەرە كۆچكردووەكەی منداڵی هەبوو ئەوا (١/٨) وەردەگرێـــت، واتە هەشت یەكی میراتی مێردەكەی دەبات لە هەشت بەش یەك بەش وەردەگرێـــت.
٢-گەر هاوسەرە كۆچكردووەكەی منداڵی نەبوو ئەوا (١/٤) وەردەگرێــت، واتە چواریەكی میراتی مێردەكەی دەبات، لە چوار بەش بەشێك وەردەگرێـــــــت، سەبارەت بە بوونی منداڵ بۆ ژن و مێردیش مەرج نییە لە هەمان دوو هاوسەر بێــت، واتە گەر ژنەكە منداڵی هەبێــت پیاوەكە بەشی خۆی دەبات بەو شێوەیەی بۆی دیاری كراوە لەگەل منداڵی كەسە كۆچكردووەكە، هەرچەندە منداڵەكەش لەم مێردەی نەبێــت و لە مێردێكی دیكەی بێــت. بۆ ژنیش بەو جۆرەیە گەر هاوسەرەكۆچكردووەكەی لە ژنێكی دیكە منداڵی هەبوو ئەوا ئەم ژنە هەر بەشی خۆی لەگەڵ منداڵدا وەردەگرێــت كە (١/٨).
