جووڵەی زەوی
October 18, 2022
رەنگا و ڕەنگ
بۆ دروستبوونی رۆژ و شەو و وەرزەكان، زەوی دوو جوڵەی رێكخراوی هەیە، لەبەردەم زۆربەی هەرە زۆری دیاردە جوگرافییە سرووشتی و مرۆییەكاندا دەوەستێت، ئەگەر نەڵێین لەبەردەم هەموویاندا، زەوی هەموو رۆژێك جارێك بەدەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە و دیاردەی شەو و رۆژ پێك دەهێنێت، هەروەها لەماوەی ساڵێكیشدا جارێك بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە و بەهۆی ئەمەشەوە چوار وەرزەكە دروست دەبێت. گرنگترین جووڵەكانی زەوی: زەوی بە دەوری جەمسەرەكەیدا دەسوڕێتەوە، زەوی بەدەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە، لە خۆرئاواوە بۆ خۆرهەڵات ئەویش لەماوەی هەر ٢٤ كاتژمێرێكدا (٢٣ كاتژمێرو ٥٦ چركە). بەهۆی ئەم جووڵەیەشەوە شەو و رۆژ دروست دەبێت. بەهۆی ئەم درێژیەشەوە واتە ٢٤ كاتژمێر ژیانی مرۆڤایەتی بەتەواوەتی لەسەر ئەم زەویە گونجاو و لەبارە.
