كاتژمێر وەك كەرەستەیەكی جوانكاری و پێویست
October 17, 2022
رەنگا و ڕەنگ
خشڵەكانت هەر یەكە بایەخ و نازداریی خۆیان پێوە دیارە، كاتژمێرەكانی دەست بوونەتە پێویستییەكی پۆشاك و وەك خشڵیشن، تەنانەت هەندێ جار وەك پێویستی بۆ رازاندنەوە و پڕكردنەوەی لایەنێكی جوانی لەگەڵ جلوبەرگدا لە دەست دەكرێن. مۆدە تازەكانی كاتژمێر بۆ وەرزی پاییز لە ژێر ناوی (Champagne) دەردەكەون، جگە لەوەی كاتژمێرێكە هەروەها بە نەخشی بەردینی و رەنگی گوڵ و كلاسیك رازاوەتەوە، دەتوانی سوود لە نەخشی كاتژمێرەكان وەربگریت تا شیك بكرێت لەگەڵ ئێكسسوارەكانی دیكە، لە بارەی رەنگەكانیشەوە دەكرێت لەگەڵ رەنگی جلوبەرگ بگونجێت. لە شێوازەكانی تازەی كاتژمێردا، گرنگی بە زنجیرەكانی دراوە، كە بەشێكیان لە كانزا و ئەوەی دیكەش لە قایش و پێستە، پسپۆران پێیان باشە كاتژمێری زنجیر لە دەستت بێت، تا ببێتە رەنگدانەوەی بریق و تروسكەی رووناكی بۆ رازاندنەوەی دەست و مەچەكت.
