كاتە قەشەنگەكانی پایز وەرزی وێنە و سناپ و ستریكە

كاتە قەشەنگەكانی پایز وەرزی وێنە و سناپ و ستریكە

لەم ماوەیەدا وێنەگرتن و وێنەی سیڵفی و سنابەكان جوانتر دەردەچن، بە تایبەت سەرلەئێوارە و لە كاتەكانی شەواندا كە مانگ بە دەرەوەیە و نیمچە هەوایەكی فێنێكت قژت بەسەر رووخسارتدا دەجووڵێنێتەوە، بەم چەشنە دەتوانی لەم ماوەیەدا بە یادگاریی جوانەوە وێنە و سناپ و ستریكی ناوازە بگریت، هەندێ ئەتەكێتی وێنەگرتن هەن پێویستە ئاشنایان بیت، لەوانە: لە بۆنە تایبەتەكاندا كاتێك جلی كراوەت لەبەرە، راستەوخۆ وێنەكان بڵاو مەكەرەوە، دوای ئەوەی وێنەكان دەگریت، یان سناپ دەكەیت، پاشان تەماشای بكەو بزانە چۆنە، ئەگەر گونجاو بوو بۆ بڵاوكردنەوە، بڵاوی بكەوە، ئەگەریش زانیت كەسانی دیكە و یان شێوەی خۆت جوان دەرنەكەتووە، دەتوانی تەنیا بۆ یادگاری بیهێڵیتەوە، با لە وێنەكاندا زیاتر گەشاوەیی و زەردەخەنەت پێوە دیار بێت، زیاتر لە وێنەیەك، یان ستریك و سناپێك بكە، دواتر كامەت بە دڵ بوو ئەو هەڵبژێرە، لە شوێنی رووناك و كراوەدا وێنە بگرە، جووڵەی سەرنجڕاكێشی وەك سەرلاركردنەوە و جووڵەی لێو بەكار بهێنە، هەندێ جاریش قژ و دەستت با لە وێنەكاندا كاریگەرییان هەبێت، هەوڵدە لە وێنە و ستریكەكانت كەسانی دیكەش هەبن و با ئەوانیش دەربچن، بەر لە وێنەگرتنی كەسانی دیكە خواست و رەزامەندیان لێ وەربگرە، نەوەك دواتر ببێتە مایەی ناخۆشی و كێشە بۆت، وێنەكانت گوزارشتە لە كەسایەتیت، زۆربەی جار كەسانی دیكە بە جووڵە و شێوازت لە سناپ و ستریك و وێنەكانت كەسایەتیت هەڵدەسەنگێنن و كارامەییت پۆڵێن دەكەن.

Top